بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارە مووچە هاتە دەنگ
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدادەوە رایگەیاند" بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ دابینکردنی موچەی خەڵکەکەمان و زامنکردنی ژیانیان".
یەکشەممە 12ی تشرینی یەکەم بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پارتی تەقەدوم کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا خرایە بەر باس و دووپات لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان کرایەوە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک.
سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد لە کۆبوونەوەکەدا بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕکرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتی پابەندە بە بنەما نیشتمانییەکانەوە و بەرژەوەندیی خەڵکەکەمان لە بەغداد دەبینێت، بۆ ئەوەش بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ دابینکردنی موچەی خەڵکەکەمان و زامنکردنی ژیانیان.
|