کوردستان

سودانی تەیف سامی بۆ ناردنی مووچە رادەسپێرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق چاوەڕێی فەرمانی محەمەد شیاع سودانییە بۆ ناردنی مووچەی مانگی 8ی فەرامنبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان.

یەکشەممە 12ی تشرینی یەکەم میدیای پارتی لە زاری چەند سەرجاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی داریی عێراق ئاشکرای کرد کە ناردنی مووچە پەیوەستە بە واژۆکردنی فەرمانی ناردنی مووچە لەلایەن محەمەد شیاع سودانی بۆ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق.

بە گوێرەی زانیارییەکان ناردنی مووچە پەیوەندی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران نییە بەڵکوو تەنها پەیوەستە بە فەرمانی سودانی  ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ بەغدا.

سەرچاوەکان باسیان لەوەش کردوە کە بە ئەگەری زۆرەوە لەم هەفتەیەدا تا سودانی تەیف سامی رادەسپێرێت بۆ خەرجکردنی مووچەی هەرێم.

 
2025-10-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.