کوردستان

قوباد تاڵەبانی: کێشەی کەم ئاوی سلێمانی بۆ 30 ساڵ چارەسەر دەکرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی دوابەدوای سەرپەرەشتی واژۆکردنی گرێبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی هێڵی 3ـی ئاوی دوکان – سلێمانی رایگەیاند"بۆ ماوەی 30 ساڵ کێشەی کەم ئاوی شاری سلێمانی چارەسەردەکات". 

یەکشەممە 12ی تشرینی یەکەم قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند"بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ سەرپەرشتیی واژۆکردنی گرێبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەم کرد لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و کۆمپانیای جێبەجێکار (هابیکا)".

دەشڵێت" هەموو هەوڵێک دەدەین پڕۆژەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو بکرێت و بکەوێتە خزمەتی هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری سلێمانییەوە".

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات "پڕۆژەی هێڵی 3ی ئاوی دوکان – سلێمانی، پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بە گوژمەی 423 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت و بۆ ماوەی 30 ساڵ کێشەی کەمئاویی شاری سلێمانی چارەسەر دەکات".

 
2025-10-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.