کوردستان

مەزڵوم عەبدی: لەگەڵ دیمەشق ڕیككەوتون بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان

نها نیوز – هەواڵەکان

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، لەگەڵ دیمەشق ڕیككەوتون بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان، دەشڵێت، "با خەڵکی عەفرین خۆیان بۆ گەڕانەوەی ڕێکخراو ئامادە بکەن."

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ، ئەمشەو لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ڕوناهی ڕایگەیاند، پێشنیازێكی ئەمریكایان بۆ دروستكردنی هێزێكی هاوبەش لەگەڵ دیمەشق لە دژی داعش قبوڵكردوە، هەروەها لەگەڵ دیمەشق ڕیككەوتون بۆ گەڕاندنەوە ئاوارەكات و با خەڵکی عەفرین خۆیان بۆ گەڕانەوەی ڕێکخراو ئامادە بکەن.

مەزڵوم عەبدی وتی " بەمزوانە دیمەشق لەگەڵ ئێمە بەشداری شەڕ لە دژی داعش دەکات".

ئەمریکا پێشنیاری کرد کە ئێمە و دیمەشق هێزێکی هاوبەش لە دژی داعش دروستبكەین و پێشنیارەکانی ئەمریکامان قبوڵ کرد، چونكە  دەمانەوێت شەڕی داعش لەسەر ئاستی سوریا بکرێت.

مەزڵوم عەبدی ئەوەشیخستەڕو، ڕێککەوتنی گشتی لەبوارەکانی سەربازی و ئەمنیدا هەیە، بەڵام وردەکارییەکان ماون كە بەگوێرەی ڕێككەوتنەكە، هاوشێوەی هێزەکانی هەسەدە، ئاسایشی ڕۆژئاواش دەبێتە بەشێک لە وەزارەتی ناوخۆی سوریا.

 
2025-10-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.