قوباد تاڵەبانی: هەتا یەکێتی بەهێزتربێت پێگە و مافی ژنان پارێزراوتردەبێت
نها نیوز – هەواڵەکان
قوباد تاڵەبانی لە کوبوونەوەیەکدا رایگەیاند، نە بانگەشەیە و نە دروشم، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەورەترین و بەهێزترین حیزبی داکۆکیکارە لە مافەکانی ژنان لە هەموو عیراقدا.
قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هەڤاڵانی سێکتەری ژنان لە هەولێررایگەیاند، یەکێتی لە هەمووان زیاتر پێداگری کرد لە جێگیرکردنی 25٪ی کورسی کۆتای ژنان لە دەستووری عیراقدا.
دەشڵێت "، نە بانگەشەیە و نە دروشم، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەورەترین و بەهێزترین حیزبی داکۆکیکارە لە مافەکانی ژنان لە هەموو عیراقدا".
ئاماژەی بەوەشدا، چ لە کاتی نووسینی رەشنووسی دەستوور و چ لە کاتی پەسەندکردنی یاساکان لە پەرلەماندا یەکێتی رۆڵی سەرەکی و بنەڕەتی هەبووە لە چەسپاندنی مافەکانی ژنان."
روونیشیکردەوە، بۆچی هەتا یەکێتی بەهێزتربێت پێگە و مافی ژنان لە کوردستان و عێراق پارێزراوتر دەبێت و داواشی کرد، هەموو هەوڵی خۆیان بدەن تا لەپێناو بەهێزترکردنی پێگەی ژنان و پاراستنی مافەکانیان، لەناو ژناندا زۆرترین دەنگ بۆ یەکێتی کۆبکەنەوە.
|