کوردستان

مەزڵووم عەبدی بڕیارێکی قورسی دەرکرد

نهانیوز-هەواڵەکان

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) دەڵێت" هەسەدە دەچێتە ژێر چەتری وەزارەتی بەرگریی سووریا و دەبێتە بەشێک لە سوپا".

مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) ڕایگەیاند" لیژنەی سەربازیمان بەم زووانە سەردانی دیمەشق دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یەکخستنی هێزەکانی سووریای دیموکرات". 

مەزڵووم عەبدی وتیشی، "لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا، بەردەوام دەبین لە شەڕی دژی داعش لە سەرتاسەری سووریادا". 

ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر مەزڵووم عەبدی لە پەیامێکدا بڵاوکردەوە و پابەندبوونی خۆی بۆ بوون بە بەشێک لە سوپای سووریا و بەرگریکردن لە ناوچەکە دژی تیرۆریستان دووپات کردەوە.

 
2025-10-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.