گەورەترین سزا لەسەر هەرێم لابرا
نها نیوز - هەواڵەکان
وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند، دەستخۆشی لەهەوڵەکانی سەرۆکی هەرێم دەکەین کە کۆتاییهێنا بە ئابڵوقەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی.
کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لهمیانی راگهیهندراوێكدا وتی، "هەوڵە دیبلۆماسییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی و کردنە سەکۆی سلێمانی بەمەیدانی بە کرداریکردنی پڕۆسەی ئاشتی، نەخشەڕێگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوون".
ئاشکراشیکرد "دەستخۆشی لەهەوڵەکانی بەڕێز سەرۆکی هەرێم دەکەین و خۆشحاڵین بە هەواڵی کۆتایهێنان بە ئابڵوقەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی".
گەزنەیی وتیشی "خۆشحاڵین کە راگەیاندنی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لە کاتێکدایە کە بەفەرمی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەگۆڕدرێت بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی".
|