فڕۆکەی جەنگیەکانی عێراق لە ناوچەیەکی کوردستان ئۆپراسیۆنیان ئەنجام دا
نهانیوز-هەواڵەکان
پەناگەیەکی داعش لە سنووری کەرکووک بۆردوومانکرا و بەهۆیەوە ژمارەیەک ئەندامی ئەو رێکخراوە کوژراون، بوردومانەکەش لە ڕیگەی فڕۆکەی جەنگی ئەنجام درا.
پێنجشەممە، 9ـی تشرینی یەکەمی 2025، شانەی ئەمنی عێراق ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند" لەرێگەی فڕۆکەی جەنگی ئێف 16وە پانەگەیەکی داعشیان لە سنووری دۆڵی شای سنووری کەرکووک بۆردوومانکردووە و سەرجەم ئەو چەکدارانەی لەناو پەناگەکەدا بوون کوژراون".
بەگوێرەی زانیارییەکان، سێ چەکداری داعش لەو پەناگەیەی سنووری کەرکووک خۆیان حەشارداوە و لە ئەنجامی بۆردوومانەکە هەر سێکیان گیانیان لەدەستداوە.
|