تیمی یه‌كێتی ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی بافڵ تاڵەبانی ئاشکرا دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
تیمی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، هه‌وڵ و كۆششه‌كانی بافڵ تاڵەبانی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی مووچه به‌ئه‌نجام گەیشت دەشڵێت "ناردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزو چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌ی مووچه ئه‌نجامی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌یه كه پێشتر له‌نێوان سه‌رۆك بافڵ و سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراقدا هاته ئاراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له تیمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌غدا راگه‌یاند، بڕ‌یاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مووزی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانی پێشووی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی یه بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراقه، كه‌له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لێكتێگه‌یشتن و ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی هه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنێكی ریشه‌ییانه‌ی كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی 15 ی 7ی 2025، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، له باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كۆبووه‌وه، هاوكات له كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا كه رۆژی 17ی 7ی 2025 به‌ڕ‌ێوه‌چوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق ستایشی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی سه‌باره‌ت به رێككه‌وتن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی راده‌ستكردنی نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرد.
|