سەرۆکایەتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکایەتیی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا پشتیوانیی و پشتگیری خۆی بۆ مافی چارەیخۆنووسین بۆ گەلی فەڵەستین و دامەزراندنی دەوڵەتەکەی دووپات دەکاتەوە.
سێشەممە 23ـی ئەیلوولی 2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" هه‌رێمی كوردستان به گرنگییه‌كی زۆره‌وه له گفتوگۆكان له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌رباره‌ی فه‌ڵه‌ستین ده‌ڕوانێت".
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئێمه وه‌ك گه‌لێك كه زۆر قوربانیمان بۆ ئازادی و مافه ڕه‌واكانمان داوه، به ڕێزه‌وه له تێكۆشان و قوربانیدانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له‌پێناو ئازادی‌دا ده‌ڕوانین و ساڵانێكی درێژه نوێنه‌رایه‌تیی فه‌ڵه‌ستینمان له هه‌رێم هه‌یه.
سەرۆکایەتییەکە دەڵێت" ئێمه له هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی پشتیوانیی و پشتگیریمان بۆ مافی چاره‌یخۆنووسین بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی ڕه‌وایه‌تی و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، دووپات ده‌كه‌ینه‌وه".
سەرۆکایەتییەکە دووپاتی کردەوە، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان له ئارامی و سه‌قامگیری و ئاسووده‌ییدا بژین، ده‌بێ شه‌ڕ و كرداره چه‌كدارییه‌كان بوه‌ستن، پێکه‌وه‌ژیان و ئاشتی به‌رقه‌رار بێت و به‌پێی به‌ها مرۆیییه‌كان و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مافی ڕه‌وای گه‌لانی ناوچه‌كه و ئاسایش و ژیانی شكۆمه‌ندانه و دادپه‌روه‌ر‌ی بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر بكرێت و بسه‌لمێنرێت.
|