کوردستان

سودانی 5 بڕیاری لەبارەی هەرێم دەرکرد

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرج كردنی مووچەی مانگی 7ی مووچەخۆرانی هەرێمی دەركرد و سودانی 5 بڕیاری لەبارەی هەرێمەوە دەرکرد.

سێشەممە 23ی ئەیلول هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگەی عیراق بە میدیای یەكێتی راگەیاند" ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم و محەمەد شیاع سودانی فەرمانی بە تەیف سامی کردووە دەست بکات بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی خەرجکردنی مووچە".

وتیشی" لە کۆبوونەوەکەدا هەموو گفتوگۆکان ئەرێنی بوون و کۆمپانیاکان هەموو ئامادەن نەوت لەرێگەی سۆمۆوە هەناردەبکەن، تەنها یەک کۆمپانیای نەوتی نەبێت کە کێشەیان لەسەر نزیکەی ٦٠ هەزار بەرمیل نەوت هەیە، بڕیاریشە ئەو نەوتەی بۆ لەلایەن ئەو کۆمپانیایەوە بەرهەمدەهێنردرێت بۆ بابەتی ناوخۆ بەکاربهێندرێت".

بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە مووچە و نەوت و داهاتی ناوخۆ:

1 -پێداچونەوە بە راپۆرتەکەی ئەنجوومەنی دەوڵەەت دەکرێت و تا کێشەی داهاتی ناخۆ یەکلادەبێتەوە، بەغداد بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت داوای کردوە هەرێم هاوشێوەی دوو مانگی پێشوتر بڕی 120 ملیار دینار رادەست بکات.

2- دەبێت لە 48 کاتژمێری داهاتودا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێ بکاتەوە.

3- پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویژی دەکرێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت

4- بەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، گفتوگۆی مووچەی مانگەکانی هەشت تا 12 دەکرێت.

5- پێویستە لە مووچەی مانگی هەشتەوە بڕی ئەو داهاتەی هەرێم رادەستی دەکات، زیاتر بێت لە 120 ملیار دینار.

 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.