کوردستان

وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 8 و 9 راگەیەنرا

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا به‌ ناردنی مووچه‌ی مانگی 7ـی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت" بڕیاره‌كه‌ په‌یوه‌ندیی هه‌یه‌ به‌ ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتنی سێ قۆڵی نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانه‌وه و ناردنی مووچەكانی دیكە پەیوەستە بە جێبەجێ‌ كردنی ڕێككەوتنەكەوە".

سێشەممە 23ی ئەیلول سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە میدیاكانی پارتی ڕاگەیاندووە"هەموو کۆمپانیا نەوتییەکان بە ڕێککەوتنی سێ قۆڵی ڕازیبوون جگە لەیەک کۆمپانیا، بۆیە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران ڕەزامەندی لەسەر ڕێككەوتنەكە داوە و ئەو نەوتەی لای ئەو كۆمپانیایەوە بەرهەم دەهێنرێت زۆر نییە و كێشە بۆ ڕێكككەوتنەكە دروست ناكات".

سەرچاوەکە دەڵێت" بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی موچەی مانگی 7ی مووچەخۆرانی هەرێم، پەیوەندی بە ڕێککەوتنی سێ قۆڵی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و کۆمپانیاکانەوە هەیە".

سەبارەت بە مووچەی مانگەکانی داهاتوو، سەرچاوەکە وتی"جارێ با ئەم مووچە بنێرین، مووچەی مانگەکانی داهاتوو لەسەر گفتوگۆکان دەمێنێتەوە و پەیوەستە بە ڕادەی جێبەجێ‌ كردنی ڕێككەوتنەكە و ڕادەستكردنی نەوت، كە ئەگەر بەباشی بەڕێوەبچێت مووچەی ئەو مانگانەی دیكەش ڕەەوانە دەكرێت".

 
1 کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.