کوردستان

هەواڵێکی خۆش لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم راگەیەنرا

نهانیوز-هەواڵەکان

کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی، کە یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە رێککەوتنی سێ قۆڵی هەولێر و بەغداد و کۆمپانیاکان دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە 23ـی ئەیلوولی 2025 کۆمپانیای دی ئێن ئۆ-ی نەرویجی بڵاویکردەوە کە پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان عێراق، هەرێمی کوردستان و گروپی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆری نەوتی جەیهانی تورکیاوە.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دی ئێن ئۆ بەردەوام رایگەیاندووە کە ئەمادەن بۆ هەناردەکردنی نەوت، بەڵام بە مەرجی رێککەوتنێک گەرەنتی پارەدارکردنیان لە رابردوو و لە داهاتوو بکرێت ئەوەش لەسەر بنەمای یاسایی، ئابووری و مەرجە بازرگانی و گرێبەستە هاوبەشەکان کە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیەتی.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بیژان رەحمانی، سەرۆکی جێبەجێکاری دی ئین ئۆ دەڵێت: "دی ئێن ئۆ جیاوازە لە کۆمپانیا نەوتییەکانی دیکە، چونکە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە و زۆرترین بڕی پارەی لای هەرێمی کوردستانە، ئەوەش واتە لە داهاتوودا گەورەترین مەترسی لەسەر پارەدارکردنمان دەبێت."

بەپێی راگەیەندراوەکەی دی ئێن ئۆ، لەگەڵ کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی هاوبەشی، بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە و پارەیەکی زۆریان بۆ نۆژەنکردنەوەی کێڵگەی تاوکێ و پێشخاپوور خەرج کردووە. هەروەها پلانیان هەیە تا 2026، وەبەرهێنانی زیاتر بکەن و هەشت بیری نوێ لە تاوکێ هەڵبکەنن، ئەوەش لە پێناو بەرزکردنەوەی وەبەرهێنانی نەوت بۆ 100 هەزار نەوتی رۆژانە.

 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.