رێککەوتنە سێ قۆڵییەکە واژووکرا
نها نیوز – هەواڵەکان
دوای چه‌ند مانگێك له گرژی و ناكۆكییه‌كان، کەمێک پێش ئێستا لە هەولێر رێککەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق و کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم ئیمزا کرا.
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، کەمێک لەمەوبەر لەهەولێر ئیمزای رێککەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عیراق و کۆمپانیا بیانییە نەوتییەکان لەهەرێمی کوردستان کراوە و بەپێی خاڵەکانی ئەو رێککەوتنە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی نها رێککەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی نەوتی عێراق ق کۆمپانیا نەوتییەکان واژووکرا.
بریاریشە ،ئەمڕۆ رێککەوتنەکە رەوانەی ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه پێویسته هه‌رێمی كوردستان ڕ‌ۆژانه 280 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مبهێنێت، كه 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆییه، هاوكات 230 هه‌زار به‌رمیل ڕ‌اده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، كه ئه‌ركی هه‌نارده‌كردن و به‌بازاڕ‌كردنیان ده‌بێت.
تائێستا كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان هیچ بۆچونێكیان ده‌رنه‌بڕ‌یوه له‌باره‌ی ڕ‌ێكه‌وتنه‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌م ڕ‌ێكه‌وتنه سبه‌ینێ سێ شه‌ممه له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ بڕ‌یاره په‌سند بكرێت.
|