بەرپرسێکی هەرێم دڵنیایی لە هاتنی مووچە دەدات
نهانیوز-هەواڵەکان
وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" بە دڵنیاییەوە سبەی دووشەممە رێککەوتنە سیقۆڵیکە واژۆ دەکرێت و هیچ بەربەستێک بۆ ناردنی مووچە نامێنێت".
یەکشەممە 21ی ئەیلوول پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گفتگۆیەک لەگەڵ میدیای پارتی ئاشکرای دەكات کە واژۆکردنی رێككهوتنی سێقۆڵی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت له ئان و سات دایه.
پێشەوا هەورامانی راگەیاند" واژۆکردنی رێککەوتنی نێوانیان لە ئان و سات دایەو ئەگەر هیچ شتێک نەیەتە ئاراوە، ئەوا بە دڵنیاییەوە سبەی دووشەممە رێککەوتنەکە واژۆ دەکرێت".
ئاماژەی بەوە کرد"بە واژۆکردنی ئەو ڕێککەوتنە هیچ بەربەستێک لە بەردەم ناردنی موچە نامێنێت و پێویستە حکومەتی فیدڕاڵی بەو ئەرکەی خۆی هەڵسێت و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەر ئەمرۆ ئەنجومەنی دەوڵەت راپۆتی خۆی گەیاندە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و پێشتریش وتەبێژی کۆمپانیای نەوتی باکوور رایگەیاندبوو کە بە زوویی هەناردەکردنەوەی نەوت دەست پێدەکاتەوە.
|