وەزارەتی دارایی راگەیاندنێکی بەپەلەی بڵاو کردەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزارەتی دارایی هەرێم رێنمایی بۆ لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی هاووڵاتییان' بۆ قەرز و پێشینەکانی خانووبەرە، نیشتەجێبوون، کشتوکاڵیی، پیشەسازیی، گەشتوگوزاریی'دەرکرد
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به لێخۆشبون به‌ڕێژه‌ی 15% بۆ سه‌رجه‌م قه‌رز و پێشینه‌كان كه ماون له‌لای هاوڵاتیان.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، بڕیاردراوه به لێخۆشبون به‌ڕێژه‌ی 15% بۆ گشت قه‌رز و پێشینه‌كانی (خانوبه‌ره، نیشته‌جێبون، كشتوكاڵی، پیشه‌سازی، گه‌شتوگوزار) له ئه‌سڵی پێشینه یاخود قه‌رزی ماوه لای سودمه‌ندبوان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، جگه له بڕیاری 15%ی داشكاندنه‌كه، لێخۆشبون له سودی دواكه‌وتن بۆ سودمه‌ندبوانی پێشینه‌كان ده‌كرێت و ئه‌م بڕیاره‌ش تا 31ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2025 جێبه‌جێده‌كرێت.
|