کوردستان

ئەمرۆ ئەنجومەنی دەوڵەت وەڵامی کۆتایی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

دوای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق پرسی داهاتی نانەوتی رەوانە ئەنجومەنی دەوڵەت کرد، بریارە ئەمرۆ دوای 3 کۆبوونەوە و راوێژ وەڵامی کۆتایی ئەنجومەنە رەوانەی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بکرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئەیلوولی 2025 وەڵامی ئەنجومەنی دەوڵەت رەوانەی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بكرێت.

رۆژی 9ی ئەم مانگەدا محەمەد شیاع سودانی لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا، بڕ‌یاریدا كێشەی رێكنەكەوتنی هەرێم و بەغدا لەبارەی رادەستكردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم ئاراستەی ئەنجومەنی دەوڵەت بكات.

كاری ئەنجومەنی دەوڵەتی عیراق بریتییە لەپێداچوونەوە بەبڕ‌یارەكانی حكومەت، كاتێك لەسەر پرسێك گرفت دروستدەبێت و لێكدانەوەی جیاواز بۆ یاساكان دەكرێت ئەنجومەنی دەوڵەت دەقی یاساكان رووندەكاتەوە و گرفتەكان یەكلایی دەكاتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی نها، رۆژی سێشەممە وەڵامی ئەنجومەنی دەوڵەت دەبرێتە ئەنجومەنی وەزیران و تاوتوێ دەکرێت ،بریاریشە لە کۆبوونەوەکە دا مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەرانی هەرێم  بریاری لە سەر بردێت.

 
2025-09-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.