حکومەتی هەرێم لە بارەی مووچە روونکردنەوە دەدات
نهانیوز-هەواڵەکان
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێمە بەهەموو شێوەیەک ئامادەین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت و مووچەش دەبێت بنێردرێت،چونكه هیچ كێشهیهك نهماوه.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێمە ئامادەین بۆ هەناردەکردنی نەوت، بەڵام لەو بڕەی هەناردەدەکرێت، 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەکارهێنانەوەی ناوخۆ دەگێڕینەوە و ئەوەیتر، هەناردەدەکرێت، بە هەناردەکردنی نەوتیش، دەبێت مووچە بنێردرێت.
هەورامانی ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت موچە بنێردرێت، چونكه هیچ كێشهیهك نهماوه.
ئهوهشى وت "حکومەتی هەرێم پێش هەفتەیەک نوسراوی فەرمی بۆ کۆمپانیای سۆمۆ کرد، کە نەوتەکەی ڕادەستدەکات، ئێمە ئامادەین بۆ هەناردەکردنی نەوت، بەڵام لەو بڕەی هەناردە دەکرێت 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەکارهێنانەوەی ناوخۆ دەگێڕینەوە ئەوەی دیكهش هەناردە دەکرێت".
|