کوردستان

لەبارەی هەرێم و بەغدا پارتی دۆخێکی پێچەوانەی راگەیاند

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی لە بارەی ئەگەری سەرهەڵدانی شەر وئاڵۆزی لەعێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی  ئەمریکا ژمارەیەک گروپی  لە عێراق خستە  لیستی تیرۆرەوە، لێدان لەو گروپانە بووەتە ئەگەرێکی حەتمی، دەشڵێت " فشارەکانی ئەمەریکا و هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە گروپە چەکدارەکان و عێراق، کاریگەرییان لەسەر نزیکبوونەوەی نێوان هەولێرو بەغدا یان کورد و شیعە نەبوە ، بەڵکو دۆخەکە پێچەوانەیە.

ئەکرەم ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتی  پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشبینی دەکات ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە ڕوو لە هەڵکشان بکات، تا ئەوکاتەی ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیل یەکلایی دەبێتەوە، باس له‌وه‌شده‌كات فشارەکانی ئەمەریکا کاریگەرییان لەسەر نزیکبوونەوەی هەرێم و بەغدا نەبووە.

  ئاماژە بەوەش دەکات، حکومەتی عێراق زۆر هەوڵیداوە گروپەکانی حەشدی شەعبی کۆنترۆڵ بکات، بەڵام دوای ئەوەی ژمارەیەک لەو گروپانە لەلایەن ئەمەریکاوە خرانە لیستی تیرۆرەوە، لێدان لەو گروپانە بووەتە ئەگەرێکی حەتمی، هەرچەندە کات و چۆنیەتی لێدانەکە بابەتێکی جیاوازە.

دەشڵێت " فشارەکانی ئەمەریکا و هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە گروپە چەکدارەکان و عێراق، کاریگەرییان لەسەر نزیکبوونەوەی نێوان هەولێرو بەغدا یان کورد و شیعە نەبوە ، بەڵکو دۆخەکە پێچەوانەیە و فشاری عێراق بۆ سەر هەرێم زیاتر بووە.

ئەکرەم ساڵح  وتیشی "دەبووایە عێراق لەم کاتەدا زیاتر پەرۆشی سەقامگیریی سیاسی و ناوخۆیی بووایە،  بۆیە هەڵسوکەوتی عێراق خزمەت بە ئایندەی پەیوەندییەکانی کورد و شیعە ناکات."

 
2025-09-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.