وەزارەتی کارەبا: بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم کەم دەکرێتەوە
وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بەمەبەستی چاکسازی لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی غاز، بەرهەمهێنانی کارەبا هەزار و 600 مێگاوات کەمدەبێتەوە.
ئەمرۆ شەممە 20ی ئەیلوولی 2025 وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بلاوی کردەوە کۆمپانیای دانە غاز لە رۆژانی (20-21-22)ی ئەم مانگە دەست بە چاکسازیی ساڵانەی خۆی لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی غاز دەکات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، بڕی 300 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی غاز کەم دەبێتەوە و بەهۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکانی کارەبا زیاتر لە هەزار و 600 مێگاوات كارەبا کەم دەبێتەوە.
دەشڵێت: وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێڵ دەبن بۆ کۆنترۆڵکردن و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر بەشداربوونی کارەبا.
|