کوردستان

لە بارەی خۆڵبارینی چرەوە هۆشداری دەدرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە  لە بارەی خۆلبارینی چرەوە، هۆشداری دەداتە شۆفێران لەوەی بە ئاگاییەوە شۆفێری بکەن و خێراییەکانیان کەم بکەنەوە بۆ ئەوەی بە دووربن لە ڕووداوی نەخوازراو.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ئاگادارییەکدا دەڵێت: بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ناوچەکە بەگشتی و سنووری پارێزگای هەڵەبجەی گرتووەتەوە، بە پێویستی دەزانین ئاگاداری شۆفێران بکەینەوە کە بەئاگایی و بەرپرسیارانە شۆفێری بکەن.

داواش دەکات بۆ سەلامەتی خۆیان پابەندی ئەم خاڵانە بن:

1- کەمکردنەوەی ئاستی خێرایی بەتایبەت لە ڕێگاوبانەکانی دەرەوە

2- پاراستنی ماوەی سەلامەتی و دووری نێوان ئۆتۆمبێلەکان

3- داگیرساندنی گڵۆپی تەم

4- بەکارهێنای ماسك بۆ شۆفێرو تەواوی سەرنشینان

کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش باس لەوە دەکات، ئەمرۆ شەممە پاشنیوەرۆ کەشەکە سەقامگیر دەبێ و خۆڵبارینەکە کۆتایی دێت.

2025-09-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.