کوردستان

"نها نیوز" زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 7 ئاشکرا دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، چاوەروان دەکرێت ئەم هەفتەیە بەغدا بریاری ناردنی مووچەی مانگی 7 بدات.

شيروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەت دا بۆ "نها نیۆز"ی ئاشكرای کرد، چاوەروان دەکرێت رۆژی سێشەممە پرسی مووچەی هەرێم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دا یەکلایی بکرێتەوە و بریاری کۆتایی بدرێت.

ئەو ئەندام پەرلەمانە راشیگەیاند، ئەوەی لە سەر حکومەتی هەرێم بووە بە زیادەوە جێبەجێ کردوە و کۆمپانیاکان هاتوونەتە سەر خەت و رێککەوتنێکی باش کراوە، دەشڵێت "زانیاریمان هەیە کە تەفسیرەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت لە بەرژەوەندی هەرێم دایە".

دووبەردانی ئاماژەی بەوەکرد، هەرێم هەموو داواکارییەکانی بەغدای جێبەجێکردوە ئەم بابەتە پرسێکی سیاسییە و بە تایبەت  کە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  نزیک دەبینەوە، ئەگەرحکومەتی بەغدا بە یاسای بوودجە و دەستوور و بریاری دادگای فیدراڵی  پابەند بێت ، دەبێت رۆژی سێشەممە بریاری ناردنی مووچەی مانگی 7 بدات و چیترغەدر لە هەرێم و مووچە خۆرانی نەکرێت.

رۆژی 16ی ئەیلوولی 2025  وەزارەتی نەوتی عێراق رەشنووسی رێککەوتنێکی بۆ هەرێم ناردوە، ئەم رەشنووسە ماوەی 3 مانگە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، پێی دەوترێت رێککەوتنی 3 قۆڵی لە نێوان هەرێم و بەغدا و کۆمپانیا بەرهەم هێنەرەکانی نەوت و لەسەر پرسی گلدانەوەی مووچەی شەش مانگی کۆتایی ساڵ (حەوت تا دوانزە) لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا، رێککەوتنەکە وایە کە بنێردرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە مانگی 9 داین بەڵام هێشتا هیچ وادەیەک بۆ ناردنی مووچەی مانگی 7 و8 دیار نییە و مووچە خۆرانی هەرێم چاوەرێی بریاری ئەنجومەنی وەزیران دەکەن.

 
2025-09-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.