ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی دەوڵەت ئاشکرا بوو
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکی ئەنجوومەنی دەوڵەت رایگەیاند کە هێشتا ئەنجومەنی دوەڵەت کارەکانی کۆتایی نەهاتووە و هەرکات بڕیاری کۆتایی بدرێت بەفەرمی رایدەگەیەنرێت .
پێنجشەممە 18ی ئەیلول دکتۆر کەریم خەسباک، سەرۆکی ئەنجوومەنی دەوڵەت بە میدیای یەکێتی راگەیاند کە هەرکاتێک ئەنجوومەنەکە گەیشتە بریاری کۆتایی ئەوا بە فەرمی رایدەگەینن و هەموو لایەکی لێ ئاگادار دەکەنەوە.، دەشڵێت" هێشتا کارەکان لەبارەی بڕیاردان لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان کۆتایی نەهاتووە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەگوێرەی یاسا کارەکانی ئەوان بە نهێنی دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی دەگەنە بڕیاری کۆتایی ئەوکاتە دەتوانن ناوەڕۆکەکەی ئاشکرا بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەنجومەنی دەوڵەت ناوەندێکی راوێژکارییە و بڕیارەکانی سەبارەت بە داهاتی نانەوتی هەرێم پابەنکەر نییە و تەنها لەسەریانە بۆچوونی خۆیان لەسەر پرسەکە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکەن.
|