بریاڕێک لە بەرژەوەندی کرێکارانی کەرتی تایبەت درا
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتیى هەرێم لە بارەی مووچەی خانەنشینی کرێکارانی کەرت تایبەت رایگەیاند، بڕیاردراوە کەمترین مووچەى خانەنشینى کرێکارانى کەرتى تایبەت، هاوشێوەى فەرمانبەرى حکومى بێت و کەمترین مووچەى کرێکارى خانەنشین بکرێتە 500 هەزار دینار.
وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى ئاشکرای کرد، بریارێک لە بەرژەوەندی کرێکارانی خانەنشینی کەرتی تایبەت لە هەرێم درا کە کەمترین مووچەیان 500 هەزار دینار بێت، ئەم بڕیارە بە پشتبەستن بە یاساى ژمارە 4 ى ساڵى 2012ـى پەرلەمانى کوردستان دراوە و ئەو کرێکار و کارمەندانەى لە کەرتى تایبەت کاردەکەن، کەمترین مووچەى خانەنشینییان، نابێت لە رادەى هەرەکەمى مووچەى خانەنشینیى فەرمانبەرى حکومى کەمتر بێت.
یاساى خانەنشینیی یەکگرتووى عێراق ساڵى رابردوو لە هەرێمى کوردستان بەرکار کرا، بە گوێرەى یاساکە، کەمترین مووچەى خانەنشینیی لە هەرێمى کوردستان لە 220 هەزار دینارەوە زیادکرا بۆ 500 هەزار دینار.
|