ئەمرۆ ناكۆكی نێوان هه‌رێم و به‌غدا یه‌كلایی ده‌بێتەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
ئه‌مڕۆئەنجومەنی دەوڵەت، بۆ بڕیاردان له‌باره‌ی ناكۆكی نێوان هه‌رێم و به‌غدا په‌یوه‌ست به پرسی داهاتی نانه‌وتی و ڕاگه‌یاندنی ڕای دامه‌زراوه‌كه بۆ لیژنە یاساییەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كه له‌وباره‌یه‌وه پێكهێنراوه، كۆده‌بێته‌وه و بۆچوونی کۆتایی خۆی رادەگەینێت.
به‌پێی زانیاریه‌كانی نها ئه‌مڕۆپێنجشەممە، ئەنجومەنی دەوڵەت دوای 2 رۆژراوێژ ونەگەیشتنە ئەنجام، كۆبونەوەی كۆتایی ئەنجامدەدات بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەی داهاتە نانەوتییەكان‌و پێدانی بۆچونی خۆیان دەربارەی راپۆرتی لیژنە یاساییەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردو حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق و هه‌رێمی كوردستان نه‌یانتوانی بگه‌نه ڕێكه‌وتنێك له‌وباره‌یه‌وه.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی دەوڵەت و بە ئامادەبونی نوێنەرانی وەزارەتی دارایی عێراق، دیوانی چاودێری دارایی عیراق و بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی لە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئه‌نجامده‌درێت.
لە دوا پێشهات دا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر گرێبەستی سێقۆڵی لە نێوان هەرێم، بەغدا و كۆمپانیاكان دەربڕیوە كە لە چەند رۆژی رابردوودا لەنێوان وەفدی هەرێم و عیراق و كۆمپانیا نەوتییەكاندا گرێبەستەكە ئامادەكرابوو، بەڵام مەرجی جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە ئەوەیە كە حكومەتی عیراق گرێبەستەكە بەرز بكاتەوە بۆ لیژنەی راوێژكاریی وەزارەتی نەوتی عیراق، چاوەڕوانیش دەكرێت لیژنەكە لە ماوەی 48 سەعاتی داهاتوودا وەڵامی كۆتایی خۆی بداتەوە، تاوەكو گرێبەستە سێ لایەنییەكە بە رەسمی ئەنجام بدرێت و بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان هەتا ئێستا کۆتا مووچە کە وەریانگرتووە مووچەى مانگى حوزەیران بووە.
|