یەکێتی دوو کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکراکرد
نها نیوز - هەواڵەکان
وتەبێژی پێشووتری یەکێتی رایگەیاند، دەبێت بەزووی یەکێتی و پارتی کۆببنەوە چونکە هێشتا پۆستەکان دابەشنەکراوە، ئەو وتەبێژەیە دوو کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش ئاشکرادەکات.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کە هاوکات وتەبێژی پێشووتری حزبەکە بوو، بە میدیای پارتی دەڵێت "بە دڵنیاییەوە زوو دەبێت پارتی و یه‌كێتی کۆببنه‌وه. بریاربوو زووتر كۆببینه‌وه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك ئه‌زمه دروستبوو بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه‌مان دواكه‌وت".
ئاشکراشیکرد "ده‌توانرێت به كاتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دابنرێت جا پارتی بێت یان یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستبه كاره‌كانی خۆی بكات، چونكه جارێی پۆسته‌كان دابه‌شنه‌كراوه؛ بۆیه په‌رله‌مان ده‌بێت به‌كاتی ده‌ست به‌ئیشه‌كانی بكات".
لەبارەی دوو کاندیدەکەی یەکێتیش بۆ سەرۆکی پەرلەمان، پیرە رایگەیاند "دوو كاندیدمان بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌یه کاک شاڵاوی کۆسرەت ڕەسولە لەگەڵ كاك میران".
|