کوردستان

عێراق نەرمی نواند و بەربەستێکی دیکەی مووچە چارەسەرکرا

نهانیوز-هەواڵەکان

حکومەتی عێراق رازی بووە بەوەی هەرکات حکومەتی هەرێم نەوت هەناردە بکات مووچە بنێرێت و پرسی داهاتی نانەوتی ڕێگر نابێت لەسەر ناردنی مووچە.

چوارشەممە 17ی ئەیلول میدیای یەکێتی لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی عێراق ئاشکرای کرد کە ناردنی مووچە لەلایەن بەغداد تەنها پەیوەستە بە هەناردەکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێم.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کردوە کە حکومەتی عێراق پیداگرنییە لەسەر داهاتی نانەوتی و ئەو بابەتە ڕێگر نابێت بۆ ناردنی مووچە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەرونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد، لەكۆبونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق 48 كاتژمێر دراوەتە وەزیری نەوتی عێراق بۆ ئەوەی بابەتی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكرێت.

 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.