کوردستان

حکومەتی هەرێم لەبارەی نەوت و مووچە رونکردنەوە دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند"  لەکۆبونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق 48 کاتژمێر دراوەتە وەزیری نەوتی عێراق بۆ ئەوەی بابەتی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت".

چوارشەممە 17ی ئەیلول پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم بە میدیای پارتی راگەیاند" لە 48 کاتژمێری داهاتوودا پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم چارەسەر دەکرێت، کۆمپانیاکانیش رازی بوون بەپێی یاساکانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، لەکاتێکدا پێشتر داوایاندەکرد بەپێی یاسا بیانییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت".

وتیشی" کۆمپانیاکانی بواری بەرهەمهێنانی نەوت ڕازیبوون بەوەی بەپێی یاساکانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و دەستبەرداری ئەو بابەتە بوون کە بە یاسا بیانییەکان مافی ئەوان پارێزراو بێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوی فەرمیکردووە کە بەشە نەوتی خۆی ڕادەستی سۆمۆ بکات".
پێشەوا هەورامانی دەشڵێت"پێویستە لەگەڵ ڕادەستکردنی نەوت موچەی مانگی 7 و مانگەکانی دواتری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت".

دەشڵێت" ئێستا توانای بەرهەمهێنانی نەوت بەرەو ئاسایبوونەوە چووەو رۆژانە بڕی 233 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدێت، دەستپێکردنی ناردنە دەرەوەی نەوت لە خزمەت دۆخی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت."

وتەبێژی حکومەتی هەرێم جەختیکردەوە، هەموو هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی حکومەتی فیدراڵ لەو پێناوەیە کە هیچ موچەیەکی موچەخۆرانی هەرێم نەفەوتێت. لەبابەتی داهاتی ناوخۆش  یاسا چی بۆ ئێمە دیاریکردووە پێوەی پابەندن بێ زیاد و کەم.

 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.