خەرجکردنی پارەی دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی دەستیپێکرد
نها نیوز – هەواڵەکان
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی و وەزیری دارایی بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی لە سلێمانی درا، ئەمڕۆ دەستکرا بە خەرجکردنی پارەکە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
دەستکرا بە خەرجکردنی پارەی دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی
ئەمڕۆ چوارشەممە بە هەوڵی بەڕێز د. ماکوان بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی هەرێم دەستکرا بە خەرجکردنی پارەی نەختینەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەمەش کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پێویستی پزیشکی لە سلێمانی تا کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی هات وە سوپاس بۆ بەڕێزان وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی و جێگری پارێزگاری سلێمانی هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کیشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی پێویست لە سلێمانی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ..
|