ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر مووچە کۆدەبێتەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەمرۆ حکوومەتی کاربەرێکەری هەرێم کۆدەبێتەوە بە پێی کارنامەی کۆبوونەوەکەش لە یەکەم برگە دا باسی مووچە و هەناردەی نەوت دەکرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر چەند تەوەرێک کۆدەبێتەوە.
بە پێی ناوەرۆکی کارنامەی کۆبوونەوەکە، لە تەوەری یەکەمدا پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، داهاتە نانەوتییەکان و مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان تاووتوێدەکرێت.
تەوەری دووەم تایبەتە بە تاووتوێکردنی پرۆسەی یەکخستنەوەی رێکارە داراییەکان لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پرسی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە لە هەرێمی کوردستان.
ئێوارەی دوێنێ وەزارەتی نەوتی عێراق رەشنووسی رێککەوتنێکی بۆ هەرێم ناردوە، ئەم رەشنووسە ماوەی 3 مانگە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، پێی دەوترێت رێککەوتنی 3 قۆڵی لە نێوان هەرێم و بەغدا و کۆمپانیا بەرهەم هێنەرەکانی نەوت و لەسەر پرسی گلدانەوەی مووچەی شەش مانگی کۆتایی ساڵ (حەوت تا دوانزە) لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا، رێککەوتنەکە وایە کە بنێردرێت.
|