وردەکاریی رێککەوتنی نەوتی هەولێر و بەغداد ئاشکرا کرا
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ وەزارەتی نەوتی عێراق رەشنووسی رێککەوتنێکی بۆ هەرێم ناردوە، ئەم رەشنووسە ماوەی 3 مانگە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، پێی دەوترێت رێککەوتنی 3 قۆڵی لە نێوان هەرێم و بەغدا و کۆمپانیا بەرهەم هێنەرەکانی نەوت و لەسەر پرسی گلدانەوەی مووچەی شەش مانگی کۆتایی ساڵ (حەوت تا دوانزە) لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا، رێککەوتنەکە وایە کە بنێردرێت.
بە پێی زانیارییەکان لە رەشنووسەکە دا داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان وحکومەتی عێراق تێیدا جێگر کراوە، بەڵام کۆمپانیا کان چەند وردە تێبینیەکیان ماوە، بەڵام رێککەوتنەکە پەک ناخات و براوەتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم هەنگاوە وەک نیازپاکی دەنێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە و داوا لە بەغداد دەکات، هەر دوای رادەستکردنی یەکەم وەجبەی ئەو 100 هەزار بەرمیلە نەوتە، راستەوخۆ و بەبێ کێشە دەستبکاتەوە بە ناردنی مووچە لە کاتی خۆیدا. گرنگترین خاڵ ئەوەیە کە هەرێم قبووڵی ناکات مووچەی داهاتوو مووچەی مانگی حەوت نەبێت، بەڵکو دەبێت لە مانگی حەوتەوە دەستپێبکاتەوە بۆ ئەوەی تا کۆتایی ساڵ هیچ مووچەیەکی مانگەکان نەفەوتێت. بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی عێراقیش لەسەر ئەم خاڵە رازییە و لەلای ئەوانیش دواین مووچەی نێردراو مووچەی مانگی شەش بووە.
لەسەر پرسی گلدانەوەی مووچەی شەش مانگی کۆتایی ساڵ (حەوت تا دوانزە) لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا، رێککەوتنەکە وایە کە بنێردرێت، بەڵام هێشتا میکانیزمی چۆنیەتی ناردنی دوو مووچە لە یەک مانگدا دیار نییە و چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا و پاش رادەستکردنی نەوت، روون بکرێتەوە.
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوورە لەسەر جێبەجێکردنی ئەم رێککەوتنە، چونکە وەک ستراتیژێکی سیاسی لێی دەڕوانێت.
|