کوردستان

حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتن

نهانیوز-هەواڵەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق گەیشتنە رێککەوتن لەسەر رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە بەغداد. 

سێشەممە ١٦ی ئەیلوول میدیای یەکێتی بلاویکردەوە عێراق و حکومەتی هەرێم گەیشتوونەتە ڕێکەوتن و بە گوێرەی ڕێکەوتنەکە سەرجەم ئەو نەوتەی لە هەرێم بەرهەم دێت، جگە لەو بڕەی پەیوەندی بە کۆمپانیاکانی ئەپیکۆرەوە هەیە، تەنها ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی لێ گل دەدرێتەوە بۆ پێداویستی ناوخۆ، باقییەکەی دیکە راستەوخۆ رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ (کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوتی عێراق) دەکرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم رێککەوتنە نوێیە بە وردی چۆنیەتی تەسلیمکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی دیاریکردووە، بەو پێیە تەنها ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەهێڵدرێتەوە، واتا "گل دەدرێتەوە" بۆ بەکارهێنان لە پاڵاوگە و پڕۆژە ناوخۆییەکان. 

بە گوێرەی ڕێکەوتنەکە سەرەڕای ئەو بڕە نەوتەی کە پەیوەندی بە کۆمپانیاکانی ئەپیکۆرەوە هەیە (کە کێشەی لەسەرە و لە ڕێککەوتنەکەدا جیا کراوەتەوە)، باقییەکەی دیکەی کۆی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم راستەوخۆ رادەستی کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی دەکرێت. ئەمەش واتای ئەوەیە کە بەغداد دەستبەرداری ئەو بڕە نەوتە دەبێت کە پێشتر لە رێگەی تورکیاوە هەناردە دەکرا و کۆنترۆڵی زیاتری بەسەر داهاتەکانی نەوتی هەرێمدا دەبێت.

2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.