کوردستان

هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی مووچە نزیکن لە ڕێکەوتن

نهانیوز-هەواڵەکان

راوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دەڵێت کە هەرێم و بەغدا نزیکن لە ڕێکەوتن و ڕێکەوتنەکەش کۆتایی بە کێشەی مووچە دەهێنێت.

سێشەممە 16ی ئەیلول ڕێباز حەملان ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بە میدیای یەکێتی راگەیاند کە لە نێوان هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوتی عێراق ڕێکەوتنێک کراوە و هەناردەکردنەوەی نەوت بەزویی دەستپێدەکاتەوە.

سەبارەت بە پرسی داهاتی نانەوتیش ئەو بەرپرسەی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ سبەینێ دواکەوتوە و هیوداریشن ئەو پرسە چارەسەر بکرێت.

رێباز حەملان وتیشی"ڕێکەوتنی هەرێم و بەغدا سەرجەم موچەکانی ئەمساڵ دەگرێتەوە واتە مووچەی مانگی حەوت و مووچەکانی دیکەش چارەسەر دەکرێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ کاروان یاروەیس ئەندام پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە میدیاکانی راگەیاند ئیرادەیەکی جددی نییە لەلایەن بەرپرسانی هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەی مووچە و هۆشداریشی دا لەوەی حکومەتی هەرێم پێویستە بەزووترین کات لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەوێت چونکە ساڵی داهاتوو لەباری ئابوورییەوە ساڵێکی سەخت دەبێت بۆ عێراق.

 
1 کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.