سەگ پەلاماری جێگری بەڕێوەبەری تەندرووستی سلێمانی دا
نها نیوز - هەواڵەکان
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سەگ پەرلاماری د. هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دا و ناوبراو دەڵێت "لەپەنای پارێزگای سلێمانی سەگ پەلاماریدام، بەڵام چەند جاری دیکە سەگی دوو پێش پەلاماری داوم".
دەقی نوسراوەکەی د. هێرش سەید سەلیم:
زۆر جار سه‌گی تر جگه له‌م سێ سه‌گه‌ی ئه‌م به‌یانیه سه‌گی دوو پێ له‌پشته‌وه په‌لاماری داوم، به‌ڵام هیچیان نه‌یانتوانیوه زه‌فه‌رم پێ به‌رن ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌بێ برینیان خسته قاچمه‌وه. ئه‌مه بۆمن ده‌رسێكه تا وریای ده‌وروبه‌ر بم....
تاكه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كۆنترۆڵی ئه‌و هه‌موو سه‌گه به‌راڵایانه ناكات له‌كاتێكا من له شوێنێكی ناوجه‌رگه‌ی شار و له‌ناو پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی په‌نا پارێزگا و به‌به‌رچاوی ئه‌و هه‌موو پاسه‌وان و ئێشكگره‌وه سه‌گ په‌لامارم بدا و كه‌سیش به‌هانامه‌وه نه‌یه‌ت جگه له به‌رگری خۆم نه‌بێ؟
ئه‌ی سبه‌ی ده‌رگای خوێندن كرایه‌وه كێ ببێ به پاسه‌وانی مناڵان؟ ئه‌كرێ هه‌مووی گوێی خۆیلێ كه‌ڕ كا؟
ئه‌م شاره پڕبووه له سه‌گ به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه كه‌سێك نیه لا له‌و خه‌ڵكه بكاته‌وه؟
جه‌نابی پارێزگار له په‌نا باره‌گاكه‌ی تۆ كه شوێنی نیشته‌جێبوون و گه‌رمه‌ی قه‌ره‌باڵغی و سه‌نته‌ری شاره سه‌دان سه‌گی به‌ره‌ڵا ئه‌سوڕێنه‌وه و په‌لاماری ژن و مناڵیان داوه پێش من، تكایه كه‌س با موزایه‌ده‌ی به‌زه‌یی و ئاژه‌ڵدۆستیمان به‌سه‌را نه‌كا.
فه‌رموون ئاژه‌ڵدۆستان بكه‌ن به قه‌ڵغان بۆ خه‌ڵك تا بزانن ئازاری سه‌گ گه‌ستن چۆنه ئه‌گینا پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ئه‌و دۆخه بدۆزنه‌وه.
|