سوودانی و وەزیرە کوردەکان کۆدەبنەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، سوودانی و وەزیرە کوردەکان کۆ دەبنەوە و پرسی مووچەی هەرێم و ناکۆکیەکانی نێوان بەغدا و هەرێم تاوتوێ دەکرێت.
سەرەرای گەشتی بۆ قەتەربریارە سبەینێ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرپەرەشتی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکات.
بە گوێرەی زانیارییەکان، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی نائاسایی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە قەتەر، سوودانی لەگەڵ وەزیرە کوردەکان کە یاوەری شاندی عێراقن کۆدەبێتەوە.
هەر بە پێی زانیارییەکان سوودانی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ وەزیرە کوردەکان، پرسی مووچەی هەرێم و داهاتی نانەوتی و و رێککەوتنی هەرێم و بەغدا تاوتوێ دەکرێت.
|