بەغدا شایستە داراییەکانی توێژێکی هەرێم خەرج دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت کە بەغدا شایستە داراییەکانی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێم خەرج دەکات.
دووشەممە 15ی ئەیلول وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە بڕیارە لەم نزیکانە بڕە پارەیەک وەک بەشی یەکەمی شایستە داراییەکانی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
بە گوێرەی وەزارەتەکە بە گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە راستەوخۆ دابەش دەکرێت بەسەر جوتیاران بەپێی رۆژی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان بەسایلۆکانی هەرێمی کوردستان.
|