عێراق نەرمی نواند و تەنها بەیەک هەنگاوی هەرێم مووچە دەنێرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بڕیار لەناردنی مووچەی هەرێم دەدات ئەگەر حکومەتی هەرێم ئامادە بێت بە نوسروێک ئامادەیی پیشان بدات بۆ رادەستکردنی نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ.
دووشەممە 15ی ئەیلوول میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە کە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر ناردنی مووچە بۆ هەرێم دەدرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان ناردنی مووچە پەیوەستە بە رەزامەندی هەرێم بۆ رادەستکردنی نەوت ئەگەر تەنانەت ئەو رەزامەندییە بە نووسراوێک ئاراستەی حەیان عەبدوڵغەنی وەزیری نەوتی عێراق بکرێت.
ئەوش لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم باسی لەوە کردوە کە بە زوویی کێشەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم چارەسەر دەبێت و نەوت هەناردە دەکرێتەوە.
|