کوردستان

عێراق و هەرێم ڕووبەڕووی دوژمنێکی هاوبەش دەبنەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی پێشوازی لە سەرۆکی هەریەك لە دامەزراوەكانی ئاسایش و زانیاری هەرێم دەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە باسیان لە جێبەجێ‌ كردنی ڕێككەوتنی ئەمنی عێراق و ئێران كردووە بۆ كۆننتڕۆڵ كردنی سنوورەكان.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئەیلول نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویكردەوە، قاسم ئەلعەرەجی پێشوازی لە شێخ جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاسایشی زانیار کرد بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک کۆمار کاهدار محەمەد سەعید و لیوا هیوا ئەحمەد، سەرۆكی دامەزراوەی ئاسایشی هەرێم.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “باسیان لە بەرزکردنەوەی هەماهەنگی ئەمنی و هاریکاری نێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان کرد، بەتایبەتی لە بوارەکانی کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان و ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر”.

ئاشكراشی كردووە، باس لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەمنی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا، کە تایبەتە بە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان، هەروەها کۆمەڵێک پرس و بابەتی هاوبەش کە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان بەرەوپێشبردن و بەردەوامی دەکات.

 
3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.