کوردستان

کەمال محەمەد: ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بەزوویی چارەسەر دەکرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاشکرای کرد کە بەمنزیکانە کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم چارەسەر دەکرێت.

دووشەممە 15ی ئەیلول کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت لە پێشوازیی لە لیوجیون، کونسوڵی گشتی چین لە هەرێم ڕایگەیاند" ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بەمنزیکانە ڕوو لە چارەسەرکردن دەکات".

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتەکە، کونسوڵی چین نزیکبوونەوەی گەیشتن بە چارەسەری دۆسێی نەوتی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم هەنگاوانە پیشاندا.

لای خۆیەوە کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بە چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کرد کە بەمنزیکانە ڕوو لە چارەسەرکردن دەکات.

 
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.