کوردستان

هۆشداری لە هەڕەشەیەکی ئەمنی گەورە بۆ سەر عێراق دەدرێت

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیەنێت کە کەمپی هۆڵ هەڕەشەی ئەمنییە بۆ سەر عێراق و هەوڵی داخستنی کەمپەکە دەدەن.

دووشەممە ١٥ی ئەیلول قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند" کەمپی هۆل هێشتا هەڕەشەی ئەمنییە لەسەر عێراق و وەک بۆمبێکی تەوقیتکراوە. ئێمەش بە هەموو توانامانەوە کار بۆ داخستنی دەکەین".

دەشڵێت"تاوەکو سەرەتای ئەم مانگە، نزیکەی 5000 خێزانی عێراق لە کەمپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە."

قاسم ئەعرەجی سەبارەت بە هاوئاهەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر دۆسیەی کەمپەکە روونیکردەوە هاوئاهەنگیی تەواو لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکا هەیە، بۆ هاندانی وڵاتان بۆ ئەوەی هاووڵاتییانیان لە کەمپەکەوە بگەڕێننەوە.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق وتیشی عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە کەمپی هۆل ساز دەکات، ئەوەش بە مەبەستی هاندانی 42 وڵات تاوەکو هاووڵاتییەکانیان لە کەمپەکەوە بگەڕێننەوە."

جەختیشیکردەوە عێراق لە دۆسیەی کەمپی هۆلدا پشتگیریی تەواوی دۆستەکانی هەیە، لەپێش هەموویانەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

 
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.