کوردستان

هەرێم بە مەرج بریارە چارەنووسسازەکە دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

لە کۆبوونەوەیەکی گرنگ دا، بە بەشداری سێ وەزیری کورد و بەرپرسێکی باڵا لە ئەنجومەنی  وەزیران، بڕیاردراوە لە چەند رۆژی داهاتوودا، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە و نەوتەکە رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات بەو مەرجەی حکومەتی عیراق گرفت بۆ داهاتی نانەوتی دروست نەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادارلە بەغداد ئاشکرای کرد، ئەمرۆ کۆبونەوەیەکی گرنگ و فراوان لە نێوان سێ وەزیری کورد لە حکومەتی عیراق و بەرپرسێکی باڵا لە نێو ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، لەگەڵ وەفدی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان  ئەنجام دراوە و لەبارەی هەناردە کردنی نەوت بریار دراوە.

 ئەو سەرچاوەیە وتیشی، "ئەمڕۆ وادەی حکومەتی هەرێم بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان لە پێناو دەستپێکردنەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کۆتاییهات، حکومەتی هەرێم بە کۆمپانیا نەوتییەکانی وتوە کە بڕی ئێستای نەوتی بەرهەمهێنراو رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات، بە گلدانەوەی 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێم، بەو مەرجەی حکومەتی عیراق گرفت بۆ داهاتی نانەوتی دروست نەکات و راستەوخۆ لە مووچەی مانگی حەوتەوە، تەمویلی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت."

10کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.