کوردستان

هەرێمی کوردستان پێشنیازێکی نوێ دەداتە بەغدا

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پێشنیارێکی نوێ دەداتە بەغدا و دەڵێت" ئەگەر ئەپیکور بە هەناردە کردنەوەی نەوت رازی نەبێت، ئامادەن بەرهەمی کۆمپانیا خۆماڵیەکان رادەستی سۆمۆ بکەن دوای لێدەرکردنی پێداویستی ناوخۆ.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە نووسراوێکدا بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق  ئاشکرای کردووە، بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکان گەیشتوەتە 270 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

 دەشڵێت، "ئەگەر ئەپیکور بە هەناردە کردنەوەی رازی نەبێت، ئامادەن بەرهەمی کۆمپانیا خۆماڵیەکان رادەستی سۆمۆ بکەن دوای لێدەرکردنی پێداویستی ناوخۆ".

لە نووسراوەکەشدا داواکاری کۆمپانیاکانی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ئەپیکورئاماژەی پێدراوە کە داوای گەرەنتی دەکەن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، نووسراوەکەی سامانە سروشتییەکان، لە چەند خاڵێک پێک هاتوە، و تێێدا بری بەرهەمی کوردستان خراوەتە روو کە برەکەی 270 هەزار بەرمیلە.

 سەرچاوەیەکی ئاگاداریش رایگەیاند، لە سەدا95ی کێشەکانی  بەردەم هەناردەی نەوت چارەسەر کراون.

 
11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.