یەكێتیی نزیكەی 120 ملیۆن دینار بۆ كارمەندانی خۆبەشی نەخۆشخانەكانی سلێمانی خەرج دەكات
نهانیوز-هەواڵەکان
ئیدارەی گشتی یەكێتیی نزیكەی 120 ملیۆن دینار بۆ كارمەندانی خۆبەشی نەخۆشخانەكانی سلێمانی خەرج دەكات.
د.رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی بەمیدیای یەکێتی ڕایگەیاندووە، لەئێستادا نزیكەی (120 ملیۆن) دینار لەلایەن ئیدارەی گشتیی یەكێتییەوە خەرج دەكرێت بۆ كارمەندی خۆبەخش لە نەخۆشخانەكانی (شار- هیوا- منداڵان)، كە لە هەولێر باسی ئەكەم ئەڵێن لای ئێمە ئەم شتانە نییە.
ئاشكراشی كردووە، لە هەولێر زیاتر لە 50%ی خزمەتگوزاریی كەرتی گشتیی نەماوە و هەمووی خزمەتگوزاریی كەرتی تایبەتە. لەوێ خەڵكەكە وا راهێنراوە.
دەشڵێت" تەندەرەكانی وەزارەتی تەندروستی كاریگەری زۆر خراپی لەسەر كەرتی گشتی دروستكردووە، بۆ نمونە بەپێی گرێبەستێك رێژەی 70%ی داهاتی خزمەتگوزارییەك بۆ هاووڵاتیانی بیانی كە دێنە كوردستان دراوە بە كۆمپانیایەك، ئەمە وایكردووە داهات لە 400 ملیۆن دیناری مانگی 3 دابەزیوە بۆ 10 ملیۆن دینار لە مانگی 4".
جەختیشی كردۆتەوە، ئەمە تائێستا لە سلێمانی جێبەجێ نەكراوە، بەڵام جێبەجێ دەكرێت، چونكە لەبەرامبەردا رێژەی 30%یان داوەتەوە بە وەزارەت كە مافی وەزارەتە، بەڵام تائێستا لە هەولێر و دهۆك رێژەی 30%كەیان نەداوەتەوە.
|