کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بڕیارێکی گرنگ دەردەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بڕیاریان داوە بە بەجیاکردنەوەی پشکنینی ئۆتۆمبێلی بەکارنەهاتوو(ژمارە کاتی سفر کیلۆمەتر)ی هاوڵاتیان لە کۆمپانیاکان.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان بڕیارماندا بەجیاکردنەوەی پشکنینی ئۆتۆمبێلی بەکارنەهاتوو(ژمارە کاتی سفر کیلۆمەتر)ی هاووڵاتیان لە کۆمپانیاکان بەم جۆرەی خوارەوه:

1- هەرسێ بنکەی پشکنینی (کەسنەزان ، 32ی پارک ، گوێر) بەیانیان پشکنینی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان جۆری (ژمارەکاتی سفرکیلۆمەتر) لێ ئەنجام دەدرێ.

واتە ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتری کۆمپانیاکان نابێ لە کاتی دەوامی بەیانیان سەردانی ئەم بنکانەی پشکنین بکەن . تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان.

2- بنکەی 32ی پارک لە کاتژمێر (3 تا 6)ی دوای نیوەڕۆ تایبەتە بە پشکنینی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی سفر کیلۆمەتری کۆمپانیاکان و هاووڵاتیان.

واتە هاووڵاتیان لەو کاتەی بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکان دیاری کراوە ئەوانیش دەتوانن دوای نیوەڕۆ ئۆتۆمبێلەکانیان ببەن بۆ پشکنین لە بنکەی پشکنینی 32 پارک تەنها ئەگەر ژمارەکاتی سفر کیلۆمەتر بێت.

3- ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی بەکارهاتوو هەر وەک پێشوو لە بنکەی پشکنینی 32 پارک بەیانیان پشکنینی بۆ ئەنجام دەدرێت .

4- ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێری تۆمارکراو لەهەردوو بنکەی کەسنەزان و گوێر پشکنینی بۆئەنجام دەدرێ.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەم بڕیارە بەیانی ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی (2025/9/15) دەکەوێتە بواری جێبەجی کردن.

 
13کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.