بڕیارێکی دامەزراندن دەرچوو
نهانیوز-هەواڵەکان
خوێندنی باڵا بۆ دامەزراندنی یەکەمەکان بریارێکی بۆسەرجەم زانکۆکانی هەرێم دەکات ناوەکانیان بۆ بنێرن بەمەبەستی دامەزرانددنیان لەسەر میلاکاتی ساڵی نوێ.
لە نووسراوێیکدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، داوا لە سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەکات بە زووترین کات ناوی یەکەمەکان و خاوەن بروانامە باڵاکانیان بۆ بنێرن بەمەبەستی دامەزراندنیان لە میلاکاتی ساڵی 2026.
بەپیی نووسراوی وەزارەتەکە، داوا لەسەرجەم زانکۆکان کراوە، لەماوەی یەک مانگدا ئاماری گشتی سێ یەکەمەکان، دەرچووانی بەشە پزیشکیەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی (باڵا)یان بۆ رەوانە بکەن.
هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، پێویستە ناوی ئەو دەرچوانەیان بۆ بنێرن کە تائێستا دانەمەزراون و دەرچووانی ساڵانی (2017-2018) تاکو (2024-2025) بن بۆ ئەوەی لە میلاکاتی رەشنوسی خەمڵێندراوی ساڵی 2026 جێگەیان بۆ بکرێتەوە.
|