بڕیاری یەکلاکەرەوە لەبارەی مووچە دەدرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەنجومەنی دەوڵەت سێ شەممەی ئەم هەفتەیە، لەبارەی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستانەوە بڕیار دەدات و چارەنوسی موچەی شەش مانگی ئەمساڵی موچەخۆرانی هەرێم یەكلادەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی ئەیلول بڕیار بوو ئەنجومەنی دەوڵەت بڕیار لەسەر نوسراوی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ دەدات سەبارەت بە ناكۆكییەكانی نێوان هەولێرو بەغداد سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستان.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە ئەنجومەنی دەوڵەتی کۆبوونەوەکەی خۆی بۆ رۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە دواخستووە.
سەرچاوەكان باسلەوە دەكەن، ئەنجومەنی دەوڵەت داوایكردووە، بۆ دانیشتنی رۆژی سێ شەممە سەبارەت بە ناكۆكییەكان لەبارەی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم، دوو راوێژكار لە وەزارەتەكانی (دارایی+ داد)ی هەرێمی كوردستان ئامادەبن، بۆئەوەی وەڵامی نوسراوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ ئامادەبكرێت.
ئەگەر رۆژی سێ شەممە، ئەنجومەنی دەوڵەت بڕیار بدات، ئەوا رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەو لەوێ دواین بڕیار لەسەر ناكۆكییەكان دەدرێت و چارەنوسی موچەی (6) مانگی ئەمساڵی موچەخۆرانی هەرێم یەكلادەبێتەوە، كە بەهۆی ناكۆكی لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوت و دواتریش ناكۆكی سەربارەت بە داهاتە نانەوتییەكان پەكیكەوتووە.
|