سێ کەس دەستڕێژی گوللـە لە بارەگایەکی پارتی دەکەن
نها نیوز - هەواڵەکان
درەنگانی شەوی رابردوو لە قەزای دوزخورماتوو ئۆتۆمبێلێك كە سێ كەسی تێدابووە، تەقەیان بەسەر ناوچەی دوزخورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستاندا كردووە.
ئیسماعیل مەحمود، بەرپرسی ناوچەی دوزخورماتووی پارتی دیموکراتی کوردستان لەوبارەیەوە بە میدکانی وت "درەنگانی شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆز کە سێ كەسی تێدابووە و خواردنەوەی کحولییان خواردووەتەوە و تەقەیان لە دەوروبەری بارەگای پارتی کردووە، بەڵام هیچ فیشەکێک بەر بارەگاکە نەکەوتووە، چونکە تەقەکان بە هەوادا کراوە".
ناوبراو زیاتری ئاشکراکرد و رایگەیاند "تەقەكەرەكان ناسراونەتەوە و هەرسێکیان دەستگیرکراون".
وتیشی "پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە و هەرسێ دەستگیرکراوە دانیان بەوەدا ناوە کەلە ناوچەکەدا تەقەیان کردووە".
|