کوردستان

نها وادەی بایکۆت لەتەواوی سلێمانی رادەگەیەنێت

نها نیوز - هەواڵەکان

بەپێی وتەی مامۆستا دڵشاد میرانی کە ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازییە لە رێگەی نها نیوزەوە وادەی یەکەم رۆژی بایکۆت لەسنوری سلێمانی رادەگەیەنێت.
 
دڵشاد میرانی، ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی سەبارەت بە یەکەم رۆژی زەنگی بایکۆتی ئەمساڵ لەسلێمانی لەلێدوانێکی تایبەتدا بە نها نیوزی وت "21ـی ئەم مانگە زەنگی بایکۆت لەسەرجەم سێکتەرەکان لێدەدرێت".

بەوتەی میرانی بێت، خۆپیشاندان دەستپێدەکەنەوە، بەڵام "تاوەکو ئێستا دەستەکەیان کاتەکەی دیارینەکردووە".

ئەوەیش لەکاتێکدایە، رۆژی 7ی ئەیلول وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 9ـی 9ـی 2025 دەستپێکی ساڵی خوێندنی (2025 - 2026)ە بۆ قوتابخانە حکومییەکان و ئەو قوتابخانە ناحکومییانەی بە سستمی وەزارەتی پەروەردە دەخوێنن.
 
18کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.