کوردستان

"نها" دوا زانیاری لەسەر کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هێرش دەکاتە سەر ئەنجومەنی دەوڵەت و سوودانی و دەڵێت "، ئامانجی بەغدا لە ناردنی کەیسی داهاتی نانەوتی بۆ ئەنجومەنی دەوڵەت تەنیا مەبەستی کات کوشتنە و هیچی ترهەتا دەگاتە سەری مانگ". ئاشکراشی دەکات، ئەگە بریارەکە لە بەرژەوەندی هەرێم نەبێت پێوەی پابەند نابن و هەڵوێستیان دەبێت، هاوکات بریاردەری فراکسیۆنی یەکێتیش دەڵێت" ئەنجومەنەکە دەسەلاتی بڕیاردانی نیە تەنها تەفسیر ئەکات بۆ یاساکان.

شیروان دووبەردانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە  ئەنجامی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدالە لێدوانێکی تایبەت دا بۆ "نها "رایگەیاند، چاوەروان دەکرێت، سبەی یەکشەممە ئەنجومەنی دەوڵەت کار لەسەر پرسی کێشە لەسەرەکەی هەرێم بکات کە ئەویش داهاتی نانەوتیە و لە گەڵ ئەندامانی ئەنجومەنەکە ڕاوێژی لە سەر دەکات کە لەوانەیە یەک دوو رۆژ بخایەنێت.

وتیشی "دوای ڕاوێژکردن لە سەر بابەتەکە بە نوسراوی فەرمی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێتەوە".

ئەو ئەندام پەرلەمانە ئاشکرای کرد، ئەگەر بریارەکە کە بریارێکی راوێژکارییە، لە بەرژەوەندی هەرێم نەبێت پێوەی پابەند نابن و هەڵوێستیان دەبێت. 

 ئاماژەبەوەشدەکات "چاوەرێ دەکەین بزانین دوای ئەنجامی راوێژی ئەنجومەنی دەوڵەت لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران چ بریارێک دەدرێت .

"ئەگەریش بریار بدرێت دادگای فیدراڵی کێشەکانی هەرێم و بەغدا یەکلا بکاتەوە، ئەوە مولزەمە و لە هەموو دامودەزگاکانی عێراقدا جێبەجێ دەکرێت."شیروان دووبەردانی وایوت.

دووبەردانی لە درێژەی قسەکانیدا، هێرشدەکاتە سەر ئەنجومەنی دەوڵەت و سوودانی و دەڵێت ئەم بریارانە تەنیا لە بەر ئەوەیە کاتی پێبکوژن هەتا سەری مانگ.

هەر سەبارەت بەو پرسە کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێکی تایبەت دا بە" نها نیوز"ی راگەیاند  سبەینێ ئەنجومەنی دەوڵەت  کۆبونەەوەیان هەیە بۆ تەفسیر کردنی یاسای ئیدارەی مالی و یاسای بودجە و مەسەلەی داهاتی نانەوتی و داهاتی نانەوتی فیدرالی.

وتیشی "ئەنجومەنەکە دەسەڵاتی  بڕیاردانی نیە تەنها تەفسیر ئەکات بۆ یاساکان"

له‌  دوا كۆبوونه‌وه‌ى دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، بڕیاری دا دۆسییه‌ى داهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت "مجلس الدوله‌" بكات، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاری پێویستی یاسایی له‌باره‌وه‌ بدات.

 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.