کوردستان

کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان لە پارێزگای سلێمانی چارەسەرکرا

نها نیوز - هەواڵەکان

دوای ئەوەی لەبارەی نەبوونی دەرمان و پێداویستی پزیشکیەوە  لە سلێمانی هۆشداری بەپەلە درا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا، بڵاوی کردەوە، لە سەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان لە پارێزگای سلێمانی تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەرکرا.

دەقی راگەیەندراوەکە:

لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی لە سلێمانی تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەرکرا.

ئەمڕۆ شەممە ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥، لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێزان شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی و د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی و د. ماکوان، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی هەرێم کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ چارەسەرکرا.

سوپاس بۆ وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان و هەموو ئەو بەڕێزانەی هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەیان داوە، وەسوپاس بۆسەرجەم ڕاگەیاندنەکان بۆ گرنگی دان بەبابەتەکەو  خەمخۆریان ..

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

 
3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.